ئەنجومەنی پەیمانگەی تەکنیکی گەشە کۆبوویەوە

12

ئەمڕۆ سێشەممە ۹/١١/٢٠٢١، بە سەرپەرشتی بەڕێز د. ئەڤین فتاح حاجی مام ڕاگری پەیمانگە ئەنجومەنی پەیمانگەی تەکنیکی گەشە کۆبوونەوەیەکی ساز کرد.لە کۆبوونەوەکەدا کە نوێنەری دەستەی ئەمینداران و چەند بەڕێوەبەرێکیتری پەیمانگە ئامادیبوون گفتوگۆ لەسەر دۆخی خوێندن لە پەیمانگە و ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی لە قوتابیانی قۆناغی یەکەم کرا.پەیمانگەی تەکنیکی گەشە، ساڵی ٢٠١٦ دامەزراوە و بە یەکێک لە باشترین پەیمانگە ئەھلییەکانی کوردستان دادەنرێت و لە ئێستادا قوتابییان لە پێنج بەشی «دەرمانسازی، پەرستاری، ئینگلیزی، دروستکردنی ددان و ژمێریاری» پەرە بە تواناکانیان دەدەن.

بەشداربە لە هەواڵنامەکەمان

ئەم بابەتە هاوبەش بکە لەگەڵ هاوڕێکانت

Comments are closed for this article!