کۆرسێکی راهێنان لەسەر (بزنس و پرۆژەی بچوک) بەڕێوەچوو

01

پەیمانگای تەکنیکی گەشە بەهەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی فریاکەوتنی میلی و بەهاوکاری پرۆژەی بەرنامەی گەشەپێدان کۆرسێکی راهێنانی لەژێر ناونیشانی (راهێنانی قوتابیان لەسەر پرۆژەی بچوک) لەبەرواری ١٧ تا ١٩ / ٢٠٢٢/٤ بۆ قوتابیانی پەیمانگە کردەوە.
ئامانج لە کۆرسەکە بریتیبوو لە بەهێزکردنی توانای قوتابییان بۆ بنیاتنانی پرۆژەی تایبەت بە خۆیان و بەهێزکردنی دەستی کار لە کەرتی تایبەت. راهێنەرانی کۆرسەکە پێکهاتبون لە بەرێزان (د. سوهەیلە محمد، م. جوان مولود، م. عبداللە سعید، م. ئیمان حەمەد، م.شهێن جمال ).
لەکۆتایی کۆرسەکەشدا قوتابییان بیرۆکەی خۆیان پێشکەش بە سەرپەرشتیاران و مامۆستایان کرد بە مەبەستی بەشداریکردنیان لە و پێشبرکێیانەی رێکخراوی ناوبراو ئەنجامی دەدات بۆ هەڵبژاردنی باشترین بیرۆکەی پرۆژە .
پەیمانگەی تەکنیکی گەشە بۆ ئەمساڵی خوێندنی ئەکادیمی ۲۰۲۱-٢٠٢٢، پلانی بەرێوەبەرایەتی ئەکادیمی و دڵنیایی جۆری جێبەجێدەکات کە بەشێکی پلانەکە کۆرسی راهێنانە لە پێناو بەهێزکردن و گەشەپێدانی توانا و لێهاتووییەکانی قوتابیان.
پەیمانگەی تەکنیکی گەشە، ساڵی ٢٠١٦ دامەزراوە و بە یەکێک لە باشترین پەیمانگە ئەھلییەکانی کوردستان دادەنرێت و لە ئێستادا قوتابییان لە پێنج بەشی «دەرمانسازی، پەرستاری، ئینگلیزی، دروستکردنی ددان و ژمێریاری» دەخوێنن.

 

 

بەشداربە لە هەواڵنامەکەمان

ئەم بابەتە هاوبەش بکە لەگەڵ هاوڕێکانت

Comments are closed for this article!

هەواڵ و چالاکی

بەشداری راگری پەیمانگەی تەکنیکی گەشە لە کۆبونەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا

راگری پەیمانگەی تەکنیکی گەشە بەڕێز پ.ی.د(ئەڤین فتاح حاجی مام) بەشداری کۆبونەوەی وەزارەتی کرد تایبەت بە
Read More

سەردانیکردنی قوتابخانەی بنەسڵاوەی بنەڕەتی کوڕان

ئەمرۆ چوارشەمە 8/11/2023، قوتابیانی قۆناغی دووەمی بەشی پەرستاری هەڵسان بە سەردانیکردنی قوتابخانەی بنەسڵاوەی بنەڕەتی کوڕان
Read More

کۆرسی راهێنانی بەشی دروستکردنی ددانی پەیمانگەی تەکنیکی گەشە

ڕۆژی پێنجشەممە ۱۸/٨/٢٠٢٢ کۆتا ڕۆژی کۆرسی ڕاهێنانی بەشی دروستکردنی ددان بەڕێوەچوو بۆ بەڕێزان: ‎(د. ژاڵە
Read More

پەیمانگەی تەکنیکی گەشە بڕوانامەی (ئای سۆی)ی نوێکردەوە

رۆژی یەکشەممە ١٢/٦/٢٠٢٢ بە سەرپەرشتی بەڕێز د. ئەڤین فتاح حاجی مام ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی گەشە
Read More

پەیوەندیمان پێوە بکە

دەربارەی گەشە

Treat yourself

GASHA FOR A BRIGHTER FUTURE