پەیمانگەی تەکنیکی گەشە کۆرسێکی ئینگلیزی بە خۆڕایی پێشکەش بە قوتابیان دەکات

بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی قوتابیان، پەیمانگەی تەکنیکی گەشە کۆرسێکی فێربوون و پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی بۆ قوتابیانی پەیمانگە بە “خۆڕایی” پێشکەش دەکات.کۆرسەکە ماوەی دوو هەفتەیە دەستیپێکردووە و پڕۆگرامی فێربوونی کامریجی بەریتانی دەخوێنرێت و واش بڕیارە هەشت هەفتە بەردەوام بێت.لە کۆرسەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی گەشە بەشداری کۆرسەکەیان کردووە. پەیمانگەی تەکنیکی گەشە، ساڵی ٢٠١٦ دامەزراوە و بە یەکێک لە باشترین پەیمانگە ئەھلییەکانی کوردستان دادەنرێت و لە ئێستادا قوتابییان لە پێنج بەشی «دەرمانسازی، پەرستاری، ئینگلیزی، دروستکردنی ددان و ژمێریاری» پەرە بە تواناکانیان دەدەن.