دڵنیایی جۆری پەیمانگەی تەکنیکی گەشە

پەیمانگەی تەکنیکی گەشە هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە ساڵی ٢٠١٦ بە گوێرەی رێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی تایبەت لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کارە ئەکادیمی و زانستییەکانی بەڕێوەبردووە، بە گوێرەی Bylawsی پەیمانگە، بەڕێوەبەرایەتی ئەکادیمی و دڵنیایی جۆری یەکێکە لە بەرێوەبەرایەتییە سەرەکییەکانی پەیمانگە و یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پەیمانگەی تەکنیکی گەشە وەک (بەڕێوەبەر) سەرپەرشتی کارەکانی دەکات، کە پێویستە بە لایەنی کەمەوە نازناوی مامۆستای یاریدەدەری هەبێت و سێ ساڵ ئەزموونی ئەکادیمی لە یەکێک لە دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەبێت. ئەرک و دەسەڵاتەکانی:

  1. بەڕێوەبەرایەتی ئەکادیمی و دڵنیایی جۆری کڵیشەی تایبەت بە خۆی دەبێت کە کاروبارەکانی پێ ڕادەپەڕێنێت.
  2. سەرپەرشتیکردنی کاروباری ئەکادیمی و دڵنیایی جۆری پەیمانگە دەکات
  3. راپەراندنی کاروباری رۆژانەی رۆشنبیری، میدیایی، چالاکی، ئەکادیمی، زانستی و راهێنان و جێندەر.
  4. پێداچوونەوە بە پرۆگرامی خوێندنی بەشە زانستییەکانی پەیمانگە.
  5. دانانی پلان و سەرپەرشتیاری ئەنجامدانی سیمینارو وۆرک شۆپ و سیمپۆزیەم و کۆنفرانس و خولی راهێنانی مامۆستایان.
  6. کۆبوونەوەی خولی لەگەڵ سەرۆک و ستافی ئەکادیمی بەشەکان، بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی ئاستی زانستی پەیمانگە.
  7. سەرپەرشتاری کاروباری زانستی پەیمانگە دەبێت، لە رێگەی دروستکردنی لیژنەیەکی باڵای زانستییەوە کە بە فەرمانی کارگێڕی راگر دروست دەکرێت سەرپەرشتیاری دڵنیایی جۆری پەیمانگە دەبێت و چاودێری و هەڵسەنگاندنی کۆرس بوک، تاقیکردنەوە و کویز، پرۆگرامی خوێندن و پرۆسەی فێرکردنی بەردەوام.
  8. خولی راهێنانی بەردەوام بۆ مامۆستایان وقوتابیانی پەیمانگە دەکاتەوە.
  9. هەڵسەنگاندنی مامۆستایانی پەیمانگەی گەشە لە رێگەی (وەرگرتنی فیدباکی قوتابیان، هەگبەی مامۆستا، خاڵەکانی دڵنیایی جۆری لە چوارچێوەی CAD) و دروستکردنی فایلی تایبەتی مامۆستایانی هەموو بەشەکان ( سیڤی، هەگبەی مامۆستا، راهێنان)
  10. سەرپەرشتیاری نوسین و چاپکردن و هەمواری پەیڕەو و پرۆگرامی
  11. سەرپەرشتیاری نوسین و چاپکردن و هەمواری پەیڕەو و پرۆگرامی (Bylaws) پەیمانگە دەبێت لە رێگەی لیژنەیەکی باڵاوە کە بە فەرمانی کارگێڕی راگری پەیمانگە دیاریدەکرێن.
  12. سەرپەرشتیاری نوسین و چاپکردن و هەمواری نوێکردنەوەی پەیکەری پەیمانگە دەبێت لە رێگەی لیژنەیەکی باڵاوە کە بە فەرمانی کارگێڕی راگری پەیمانگە دیاریدەکرێن.
  13. سەرپەرشتیاری میدیایی و کاروباری رۆشنبیری پەیمانگە دەبێت
  14. نوێکردنەوەی ساڵنامەی خوێندنی ئەکادیمی – پەیمانگەی تەکنیکی گەشە
  15. بڵاوکردنەوەی گۆڤاری پەیمانگە و دروستکردنی ئەرشیفی میدیایی پەیمانگە.
  16. نوسین و بڵاوکردنەوەی راگەیاندراو و بەیاننامە
  17. دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ میدیا و کەناڵەکانی کوردستان و جیهان بۆ پرۆژەی گەشە.
  18. سەرپەرشتیاری لیژنەکانی تایبەت بە چالاکی زانستی و ئەکادیمی و میدیایی و رۆشنبیری و دڵنیای جۆری پەیمانگە دەبێت کە لە رێگەی لیژنەیەکی باڵاوە کە بە فەرمانی کارگێڕی راگری پەیمانگە دیاریدەکرێن.
  19. سەرپەرشتیاری کەرنەڤاڵ و ئاهەنگ و فیستیڤاڵ و بەهارەگەشت.
  20. هاوکاریکردنی بەش و یەکەکان بۆ ئەنجامدانی چالاکی رۆشنبیری و کلتوری
  21. گۆڕینی زمانی نوسینی میدیایی پەیمانگەی تەکنیکی گەشە و بڵاوکردنەوە و کەڤەری هەموو چالاکییەکانی پەیمانگە لە میدیایی ناوخۆیی و دەرەوە.
  22. سەرپەشتیاری دروستکردنی پاکێجی میدیایی پەیمانگە دەکات.
  23. سەرپەرشتیاری کۆکردنەوەی دۆسێی دەرچووان و هاوکاری رێنماییان دەبێت بە مەبەستی مانەوایان لە چوارچێوەی پرۆژەی چالاکییەکانی پەیمانگەدا
  24. سەرپەرشتیاری پرۆژەکانی بواری جێندەر و توێژینەوە و راهێنان دەکات.

پێکهاتە

  • دڵنیایی جۆری
  • راگەیاندن و چالاکییەکان
  • دەرچووان Alumni
  • راهێنان و جێندەر
  • کتێبخانە
  • یانەکانی قوتابیان