بەشداری لە دیدارى دەسپاکى توێژینەوەى ئەکادیمی

ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی گەشە بەشداری لە دیدارى دەسپاکى توێژینەوەى ئەکادیمی کرد بەڕێز د.ئەڤین فتاح حاجی مام ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی گەشە لە هۆڵى سەنتەرى ڕۆشنبیرى و کۆمەڵایەتى زانکۆى سەڵاحەددین، بەشداریکرد لە دیداری دەسپاکی توێژینەوەی ئەکادیمیکە بەئامادەبونى ژمارەیەک لە وەزیرەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و سەرۆک زانکۆکان و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتی و، نوێنەرى ڕێکخراوى (UNDP) لە عێراق و، ژمارەیەکى زۆر لە مامۆستایان با شێوەی هاوبەشى نێوان دەستەى دەسپاکى هەرێمى کوردستان و وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەڕێوەچو. سەبارەت بەگرنگى دیدارەکە، د. عبدالفتاح عبدالرزاق بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ڕاگەیاند: گرنگى بەستنى ئەم دیدارە هاوبەشە خۆى لە مەترسى و ترسناکییەکانى لادان لە دەسپاکى ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى دەبینێتەوە، چونکە کاریگەرى زۆر خراپى لەسەر متمانەکردن دەبێت و، دەبێتە هۆى نەمانى متمانە بەتوێژەر و توێژینەوەکانیان، ئەوەش لەبەهاو ڕەسەنایەتى کە دەکاتەوە و، پێشێلکاریشە بۆ خاوەنداریەتى هزرى و مافى توێژەران، لەهەمانکاتدا بەهەدەردانى کات وماڵى گشتیشە، ئاماژەى بەخاڵێکى دیکەى گرنگى دیدارەکە کرد و وتى: لادان لە دەسپاکى توێژینەوەى ئەکادیمی پێشێلکارییەکى ترسناکى بنەماکان و بەها وڕەفتارى ئەکادیمیە، کە پێویستە هەڵوەستەى گەورەى لەبارەوە بکرێ و بەئاسانى سازشى لێ نەکرێ، هەربۆیە کارکردن بۆ داڕشتنى ڕەشنوسێک بۆ بنەماکانى ڕەفتار و ڕەوشتى ئەکادیمى بۆ مامۆستا و قوتابیان و خوێندکاران یەکێکە لە کارە گرنگەکانى داهاتومان، کە ڕەشنوسى سەرەتاى ئامادەکراوە. هەر لە مەراسیمى کردنەوەى دیدارەکەدا، لەلایەن د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکى دەستەى دەسپاکى هەرێمى کوردستان و، نوێنەرى ڕێکخراوى (UNDP) لە عێراق بەجیا وتەیان پێشکەشکرد، لە وتەکانیاندا بەگرنگیەوە باسیان لە گرنگى دەسپاکى توێژینەوەى ئەکادیمى دەکرد بۆ پەرەپێدانى کۆمەڵگە و فراوانکردنى ئاسۆى مەعریفە بۆ خودى توێژەر و ناوەندە ئەکادیمیەکان و هاوڵاتیان بەگشتى، هەروەک هیواشیان خواست دیدارەکە بەڕاسپاردەى گرنگ کۆتایی بەکارەکانى بهێنێ. دیدارە هاوبەشەکەى نێوان دەستەى دەسپاکى هەرێمى کوردستان و، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کەبەهاوکارى ڕێکخراوى (UNDP) لە ئێراق بەڕێوەچو، بەگەڵاڵەکردنى کۆمەڵێک ڕاسپاردەى گرنگ و چەسپاندنى کۆتایی بەکارەکانى هات.

ئەنجومەنی پەیمانگەی تەکنیکی گەشە کۆبوویەوە

ئەمڕۆ سێشەممە ۹/١١/٢٠٢١، بە سەرپەرشتی بەڕێز د. ئەڤین فتاح حاجی مام ڕاگری پەیمانگە ئەنجومەنی پەیمانگەی تەکنیکی گەشە کۆبوونەوەیەکی ساز کرد.لە کۆبوونەوەکەدا کە نوێنەری دەستەی ئەمینداران و چەند بەڕێوەبەرێکیتری پەیمانگە ئامادیبوون گفتوگۆ لەسەر دۆخی خوێندن لە پەیمانگە و ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی لە قوتابیانی قۆناغی یەکەم کرا.پەیمانگەی تەکنیکی گەشە، ساڵی ٢٠١٦ دامەزراوە و بە یەکێک لە باشترین پەیمانگە ئەھلییەکانی کوردستان دادەنرێت و لە ئێستادا قوتابییان لە پێنج بەشی «دەرمانسازی، پەرستاری، ئینگلیزی، دروستکردنی ددان و ژمێریاری» پەرە بە تواناکانیان دەدەن.

پەیمانگەی تەکنیکی گەشە سەردانی نەخۆشخانەی ئارژین دەکات

بە مەبەستی هەماهەنگی و پەرەپێدانی نێوان ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی گەشە و بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی ئارژین لە شاری هەولێر، شاندێکی ڕاگرایەتی و کارگێڕی پەیمانگە سەردانی نەخۆشخانەکەیان کرد و لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەکەوە پێشوازییانلێکرا. لە دیدارێکدا باس لە هەاهەنگی دوولایەنە کرا و پەیمانگەی تەکنیکی گەشە سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەکەیان کرد کە لە ماوەی ڕابردوودا دەرفەتی وانەی کردارییان بۆ قوتابیانی بەشی پەرستاری پەیمانگە ڕەخساندووە. پەیمانگەی تەکنیکی گەشە، ساڵی ٢٠١٦ دامەزراوە و بە یەکێک لە باشترین پەیمانگە ئەھلییەکانی کوردستان دادەنرێت و لە ئێستادا قوتابییان لە پێنج بەشی «دەرمانسازی، پەرستاری، ئینگلیزی، دروستکردنی ددان و ژمێریاری» پەرە بە تواناکانیان دەدەن.

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژمێریارانەوە پەیمانگەی تەکنیکی گەشە مەراسیمێکی سازکرد

بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژمێریاران، پەیمانگەی تەکنیکی گەشە پیرۆزبایی لە قوتابیان و مامۆستایان و سەرۆکایەتی بەشی ژمێریاری پەیمانگەی تەکنیکی گەشە کرد و مەراسیمێکیش بەڕێوەچوو.لە مەراسیمەکەدا مامۆستایان، قوتابیان و فێرخوزانی بەشی ژمێریاری پەیمانگەی تەکنیکی گەشە مەراسیمێکی شایستە ساز کرا و چەند سیمینارێک بەڕێوەچوون.پەیمانگەی تەکنیکی گەشە، ساڵی ٢٠١٦ دامەزراوە و بە یەکێک لە باشترین پەیمانگە ئەھلییەکانی کوردستان دادەنرێت و لە ئێستادا قوتابییان لە پێنج بەشی «دەرمانسازی، پەرستاری، ئینگلیزی، دروستکردنی ددان و ژمێریاری» پەرە بە تواناکانیان دەدەن.

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی شەکرەوە پەیمانگەی تەکنیکی گەشە چالاکیەکی

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی شەکرەوە پەیمانگەی تەکنیکی گەشە چالاکیەکی بۆ قوتابیانی ڕێک خست تیایدا خەڵكیان هۆشیار کردەوە بۆ خۆ پاراستن لەم نەخؤشیە پەیمانگەی تەکنیکی گەشە، ساڵی ٢٠١٦ دامەزراوە و بە یەکێک لە باشترین پەیمانگە ئەھلییەکانی کوردستان دادەنرێت و لە ئێستادا قوتابییان لە پێنج بەشی «دەرمانسازی، پەرستاری، ئینگلیزی، دروستکردنی ددان و ژمێریاری» پەرە بە تواناکانیان دەدەن.

دڵنیایی دەداتە دەرچووانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی

پەیمانگەی تەکنیکی گەشە ئاگاداری دەرچووانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی دەکاتەوە، ئەو بەڕێزانەی کەفۆڕمی خوێندنیان لە بەشەکانی پەیمانگەی تەکنیکی گەشە پڕکردووەتەوە، دڵنیاتان دەکەینەوە کە بە وردی داتاکان رێکخراون و لە سیستەمی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیدا تۆمارکراون، لە ئێستاشدا چاوەڕوانین وەزارەت ناوی وەرگیراوان پەسەند بکات و ڕاستەوخۆش ئێمە ناوی وەرگیراوان بە چەند وەجبەیەکی جیاواز ڕادەگەیەنین. تکایە ئاگاداری تەندروستی خۆتان بن. لەگەڵ ڕێزدا پەیمانگەی تەکنیکی گەشەناوەندی وەرگرتن

پەیمانگەی تەکنیکی گەشە، ساڵی ٢٠١٦ دامەزراوە و بە یەکێک لە باشترین پەیمانگە ئەھلییەکانی کوردستان دادەنرێت و لە ئێستادا قوتابییان لە پێنج بەشی «دەرمانسازی، پەرستاری، ئینگلیزی، دروستکردنی ددان و ژمێریاری» پەرە بە تواناکانیان دەدەن.

دروستکردنی ددان لە پەیمانگەی تەکنیکی گەشە

بەشی دروستکردنی ددان لە پەیمانگەی تەکنیکی گەشە یەکێکە لە بەشە زانستییەکانی پەیمانگە، کە بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی مەعریفەی زانستی پێشکەش بە قوتابیان دەکرێت.قوتابیانی بەشی دروستکردنی ددان (تەکنۆلۆجیای ددانسازی) دەبنە یاریدەدەری پزیشکی ددان و لە نۆرینگە و تاقیگەکانی ددان ھەلی کاریان بۆ دەرەخسێت.بەشی دروستکردنی ددان لە پەیمانگەی تەکنیکی گەشە لە ئاستێکی بەرزی زانستی و لەسەردەستی مامۆستایانی شارەزا و ئاست بەرز راھێنانیان پێدەکرێت و دروستکردن و دەستکاریکردن، پشکنین و دیزاینکردنی ددان فێردەکرێن.پەیمانگەی تەکنیکی گەشە، ساڵی ٢٠١٦ دامەزراوە و بە یەکێک لە باشترین پەیمانگە ئەھلییەکانی کوردستان دادەنرێت و لە ئێستادا قوتابییان لە پێنج بەشی «دەرمانسازی، پەرستاری، ئینگلیزی، دروستکردنی ددان و ژمێریاری» پەرە بە تواناکانیان دەدەن.