کۆرسێکی تایبەتی “ئەتەکێتی ئەکادیمی” بۆ قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی گەشە کرایەوە

لە ماوەی سێ رۆژدا کۆرسێکی “ئەتەکێتی ئەکادیمی” بۆ قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی گەشە کرایەوە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە قوتابیان سودمەندبوون.
بە مەبەستی رەخساندنی دەرفەتی پەرەپێدانی توانای قوتابیان، بەڕێوەبەرایەتی ئەکادیمی و دڵنیایی جۆری پەیمانگەی تەکنیکی گەشە کۆرسێکی “ئەتەکێتی ئەکادیمی” بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەمی پەیمانگەی تەکنیکی گەشە کردەوە.
لە کۆرسەکەدا هەریەک لە بەڕێزان “م. شەهێن جەمال مامۆستای ئینگلیزی، م. عبدالرحمن وەفایی و د. سوهەیلە محمد مامۆستایانی بەشی دەرمانسازی، م. جوان مەولود مامۆستای بەشی ژمێریاری، م. ئیمان محمد مامۆستای بەشی پەرستاری” چەند بابەتێکی گرنگیان لەسەر تەوەری سەرەکی کۆرسەکە پێشکەش کرد.
پەیمانگەی تەکنیکی گەشە بۆ ئەمساڵی خوێندنی ئەکادیمی ۲۰۲۱-٢٠٢٢، پلانی بەرێوەبەرایەتی ئەکادیمی و دڵنیایی جۆری جێبەجێدەکات کە بەشێکی پلانەکە کۆرسی راهێنانە لە پێناو بەهێزکردن و گەشەپێدانی توانا و لێهاتووییەکانی قوتابیان.
پەیمانگەی تەکنیکی گەشە، ساڵی ٢٠١٦ دامەزراوە و بە یەکێک لە باشترین پەیمانگە ئەھلییەکانی کوردستان دادەنرێت و لە ئێستادا قوتابییان لە پێنج بەشی «دەرمانسازی، پەرستاری، ئینگلیزی، دروستکردنی ددان و ژمێریاری» دەخوێنن.