سیمینارێک لە سەر بەئۆنلاینکردنی سیستەمی خوێندن بەڕێوەچوو

بەمەبەستی خێراکردنی خستنەسەرپێی کارەکان و بە ئۆنلاینکردنی سیستەمی خوێندن و دڵنیایی جۆری، رۆژی دووشەممە ٢٠٢٢/٥/١٦ کاتژمێر ١:٠٠ ی پاشنیوەڕۆ، سیمینارێک تایبەت بە چۆنیەتی خۆتۆمارکردن لە سایتی تایبەت بە پەیمانگای تەکنیکی گەشە، بۆ بەڕێز ئەندازیار(هێرش محمود) بەڕێوەبەری تەكنەلۆژیای زانیاری کۆمپانیای گەشە بۆ پەروەردە و خوێندن بەڕێوەچوو.
لە سیمینارەکەدا پێشکەشکار، بە شێوەی کرداری پرۆسەی بە ئۆنلاینکردنی سیستەمی خوێندن و دڵنیایی جۆری روونکردەوە و وەڵامی پرسیاری ئامادەبووانی دایەوە.
پەیمانگەی تەکنیکی گەشە، ساڵی ٢٠١٦ دامەزراوە و بە یەکێک لە باشترین پەیمانگە ئەھلییەکانی کوردستان دادەنرێت و لە ئێستادا قوتابییان لە پێنج بەشی «دەرمانسازی، پەرستاری، ئینگلیزی، دروستکردنی ددان و ژمێریاری» پەرە بە تواناکانیان دەدەن.