دڵنیایی جۆری پەیمانگەی تەکنیکی گەشە
پەیمانگەی تەکنیکی گەشە هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە ساڵی ٢٠١٦ بە گوێرەی رێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی تایبەت لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کارە ئەکادیمی و زانستییەکانی بەڕێوەبردووە، بە گوێرەی Bylawsی پەیمانگە، بەڕێوەبەرایەتی ئەکادیمی و دڵنیایی جۆری یەکێکە لە بەرێوەبەرایەتییە سەرەکییەکانی پەیمانگە و یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پەیمانگەی تەکنیکی گەشە وەک (بەڕێوەبەر) سەرپەرشتی کارەکانی دەکات، کە پێویستە بە لایەنی کەمەوە نازناوی مامۆستای یاریدەدەری هەبێت و سێ ساڵ ئەزموونی ئەکادیمی لە یەکێک لە دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەبێت. ئەرک و دەسەڵاتەکانی:
- بەڕێوەبەرایەتی ئەکادیمی و دڵنیایی جۆری کڵیشەی تایبەت بە خۆی دەبێت کە کاروبارەکانی پێ ڕادەپەڕێنێت.
- سەرپەرشتیکردنی کاروباری ئەکادیمی و دڵنیایی جۆری پەیمانگە دەکات
- راپەراندنی کاروباری رۆژانەی رۆشنبیری، میدیایی، چالاکی، ئەکادیمی، زانستی و راهێنان و جێندەر.
- پێداچوونەوە بە پرۆگرامی خوێندنی بەشە زانستییەکانی پەیمانگە.
- دانانی پلان و سەرپەرشتیاری ئەنجامدانی سیمینارو وۆرک شۆپ و سیمپۆزیەم و کۆنفرانس و خولی راهێنانی مامۆستایان.
- کۆبوونەوەی خولی لەگەڵ سەرۆک و ستافی ئەکادیمی بەشەکان، بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی ئاستی زانستی پەیمانگە.
- سەرپەرشتاری کاروباری زانستی پەیمانگە دەبێت، لە رێگەی دروستکردنی لیژنەیەکی باڵای زانستییەوە کە بە فەرمانی کارگێڕی راگر دروست دەکرێت سەرپەرشتیاری دڵنیایی جۆری پەیمانگە دەبێت و چاودێری و هەڵسەنگاندنی کۆرس بوک، تاقیکردنەوە و کویز، پرۆگرامی خوێندن و پرۆسەی فێرکردنی بەردەوام.
- خولی راهێنانی بەردەوام بۆ مامۆستایان وقوتابیانی پەیمانگە دەکاتەوە.
- هەڵسەنگاندنی مامۆستایانی پەیمانگەی گەشە لە رێگەی (وەرگرتنی فیدباکی قوتابیان، هەگبەی مامۆستا، خاڵەکانی دڵنیایی جۆری لە چوارچێوەی CAD) و دروستکردنی فایلی تایبەتی مامۆستایانی هەموو بەشەکان ( سیڤی، هەگبەی مامۆستا، راهێنان)
- سەرپەرشتیاری نوسین و چاپکردن و هەمواری پەیڕەو و پرۆگرامی
- سەرپەرشتیاری نوسین و چاپکردن و هەمواری پەیڕەو و پرۆگرامی (Bylaws) پەیمانگە دەبێت لە رێگەی لیژنەیەکی باڵاوە کە بە فەرمانی کارگێڕی راگری پەیمانگە دیاریدەکرێن.
- سەرپەرشتیاری نوسین و چاپکردن و هەمواری نوێکردنەوەی پەیکەری پەیمانگە دەبێت لە رێگەی لیژنەیەکی باڵاوە کە بە فەرمانی کارگێڕی راگری پەیمانگە دیاریدەکرێن.
- سەرپەرشتیاری میدیایی و کاروباری رۆشنبیری پەیمانگە دەبێت
- نوێکردنەوەی ساڵنامەی خوێندنی ئەکادیمی – پەیمانگەی تەکنیکی گەشە
- بڵاوکردنەوەی گۆڤاری پەیمانگە و دروستکردنی ئەرشیفی میدیایی پەیمانگە.
- نوسین و بڵاوکردنەوەی راگەیاندراو و بەیاننامە
- دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ میدیا و کەناڵەکانی کوردستان و جیهان بۆ پرۆژەی گەشە.
- سەرپەرشتیاری لیژنەکانی تایبەت بە چالاکی زانستی و ئەکادیمی و میدیایی و رۆشنبیری و دڵنیای جۆری پەیمانگە دەبێت کە لە رێگەی لیژنەیەکی باڵاوە کە بە فەرمانی کارگێڕی راگری پەیمانگە دیاریدەکرێن.
- سەرپەرشتیاری کەرنەڤاڵ و ئاهەنگ و فیستیڤاڵ و بەهارەگەشت.
- هاوکاریکردنی بەش و یەکەکان بۆ ئەنجامدانی چالاکی رۆشنبیری و کلتوری
- گۆڕینی زمانی نوسینی میدیایی پەیمانگەی تەکنیکی گەشە و بڵاوکردنەوە و کەڤەری هەموو چالاکییەکانی پەیمانگە لە میدیایی ناوخۆیی و دەرەوە.
- سەرپەشتیاری دروستکردنی پاکێجی میدیایی پەیمانگە دەکات.
- سەرپەرشتیاری کۆکردنەوەی دۆسێی دەرچووان و هاوکاری رێنماییان دەبێت بە مەبەستی مانەوایان لە چوارچێوەی پرۆژەی چالاکییەکانی پەیمانگەدا
- سەرپەرشتیاری پرۆژەکانی بواری جێندەر و توێژینەوە و راهێنان دەکات.
پێکهاتە
- دڵنیایی جۆری
- راگەیاندن و چالاکییەکان
- دەرچووان Alumni
- راهێنان و جێندەر
- کتێبخانە
- یانەکانی قوتابیان