کۆرسێکی تایبەتی “ئەتەکێتی ئەکادیمی” بۆ قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی گەشە کرایەوە

278502246_3758397097618411_6789256691413928468_n
لە ماوەی سێ رۆژدا کۆرسێکی “ئەتەکێتی ئەکادیمی” بۆ قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی گەشە کرایەوە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە قوتابیان سودمەندبوون.
بە مەبەستی رەخساندنی دەرفەتی پەرەپێدانی توانای قوتابیان، بەڕێوەبەرایەتی ئەکادیمی و دڵنیایی جۆری پەیمانگەی تەکنیکی گەشە کۆرسێکی “ئەتەکێتی ئەکادیمی” بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەمی پەیمانگەی تەکنیکی گەشە کردەوە.
لە کۆرسەکەدا هەریەک لە بەڕێزان “م. شەهێن جەمال مامۆستای ئینگلیزی، م. عبدالرحمن وەفایی و د. سوهەیلە محمد مامۆستایانی بەشی دەرمانسازی، م. جوان مەولود مامۆستای بەشی ژمێریاری، م. ئیمان محمد مامۆستای بەشی پەرستاری” چەند بابەتێکی گرنگیان لەسەر تەوەری سەرەکی کۆرسەکە پێشکەش کرد.
پەیمانگەی تەکنیکی گەشە بۆ ئەمساڵی خوێندنی ئەکادیمی ۲۰۲۱-٢٠٢٢، پلانی بەرێوەبەرایەتی ئەکادیمی و دڵنیایی جۆری جێبەجێدەکات کە بەشێکی پلانەکە کۆرسی راهێنانە لە پێناو بەهێزکردن و گەشەپێدانی توانا و لێهاتووییەکانی قوتابیان.
پەیمانگەی تەکنیکی گەشە، ساڵی ٢٠١٦ دامەزراوە و بە یەکێک لە باشترین پەیمانگە ئەھلییەکانی کوردستان دادەنرێت و لە ئێستادا قوتابییان لە پێنج بەشی «دەرمانسازی، پەرستاری، ئینگلیزی، دروستکردنی ددان و ژمێریاری» دەخوێنن.

بەشداربە لە هەواڵنامەکەمان

ئەم بابەتە هاوبەش بکە لەگەڵ هاوڕێکانت

No comment yet, add your voice below!


Add a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked *

هەواڵ و چالاکی

کۆرسێکی راهێنان لەسەر (بزنس و پرۆژەی بچوک) بەڕێوەچوو

پەیمانگای تەکنیکی گەشە بەهەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی فریاکەوتنی میلی و بەهاوکاری پرۆژەی بەرنامەی گەشەپێدان کۆرسێکی راهێنانی
Read More

کۆرسی راهێنانی بەشی دروستکردنی ددانی پەیمانگەی تەکنیکی گەشە

ڕۆژی پێنجشەممە ۱۸/٨/٢٠٢٢ کۆتا ڕۆژی کۆرسی ڕاهێنانی بەشی دروستکردنی ددان بەڕێوەچوو بۆ بەڕێزان: ‎(د. ژاڵە
Read More

پەیمانگەی تەکنیکی گەشە بڕوانامەی (ئای سۆی)ی نوێکردەوە

رۆژی یەکشەممە ١٢/٦/٢٠٢٢ بە سەرپەرشتی بەڕێز د. ئەڤین فتاح حاجی مام ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی گەشە
Read More

پێدانی بڕوانامەی بەشداریکردن بە قوتابیانی بەشدار لە کۆرسی (بازارگەری)

 
Read More

پەیوەندیمان پێوە بکە

دەربارەی گەشە

Treat yourself

GASHA FOR A BRIGHTER FUTURE