کۆرسێکی راهێنان لەسەر (بزنس و پرۆژەی بچوک) بەڕێوەچوو

پەیمانگای تەکنیکی گەشە بەهەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی فریاکەوتنی میلی و بەهاوکاری پرۆژەی بەرنامەی گەشەپێدان کۆرسێکی راهێنانی لەژێر ناونیشانی (راهێنانی قوتابیان لەسەر پرۆژەی بچوک) لەبەرواری ١٧ تا ١٩ / ٢٠٢٢/٤ بۆ قوتابیانی پەیمانگە کردەوە.
ئامانج لە کۆرسەکە بریتیبوو لە بەهێزکردنی توانای قوتابییان بۆ بنیاتنانی پرۆژەی تایبەت بە خۆیان و بەهێزکردنی دەستی کار لە کەرتی تایبەت. راهێنەرانی کۆرسەکە پێکهاتبون لە بەرێزان (د. سوهەیلە محمد، م. جوان مولود، م. عبداللە سعید، م. ئیمان حەمەد، م.شهێن جمال ).
لەکۆتایی کۆرسەکەشدا قوتابییان بیرۆکەی خۆیان پێشکەش بە سەرپەرشتیاران و مامۆستایان کرد بە مەبەستی بەشداریکردنیان لە و پێشبرکێیانەی رێکخراوی ناوبراو ئەنجامی دەدات بۆ هەڵبژاردنی باشترین بیرۆکەی پرۆژە .
پەیمانگەی تەکنیکی گەشە بۆ ئەمساڵی خوێندنی ئەکادیمی ۲۰۲۱-٢٠٢٢، پلانی بەرێوەبەرایەتی ئەکادیمی و دڵنیایی جۆری جێبەجێدەکات کە بەشێکی پلانەکە کۆرسی راهێنانە لە پێناو بەهێزکردن و گەشەپێدانی توانا و لێهاتووییەکانی قوتابیان.
پەیمانگەی تەکنیکی گەشە، ساڵی ٢٠١٦ دامەزراوە و بە یەکێک لە باشترین پەیمانگە ئەھلییەکانی کوردستان دادەنرێت و لە ئێستادا قوتابییان لە پێنج بەشی «دەرمانسازی، پەرستاری، ئینگلیزی، دروستکردنی ددان و ژمێریاری» دەخوێنن.